چۆن ئاقڵانە تر مامەڵە بکەین؟
کاتێک کە منداڵ بووین پێش ئەوەی هیچ بیرکردنەوەیەکی ئەبستراکتمان هەبێت ژیان بەهەموو شتێکی ناویەوە نوێبووە لامان، ئێمە سەرسامی هەموو شتێکی دەورووبەرمان بویین. پرسیارمان لەسەر هەموو شتێک هەبووە، ویستومانە لە دنیایی بینراو تێبگەین. لەوانەیە زۆر جار دایک و باوکمان بێزار کردبێت بە پرسیارەکانمان، بەڵام هەر لەگەڵ گەورەبوون هەستی سەرسامبوون و گومانکردن لە ئێمەدا کەمی کردووە (بەتایبەتی ئەوانەمان کپکراوین یاخود پرسیارەکانمان پشتگوێ خراون)؛بەڕادەیەک کە بە هیچ شتێک سەرسام نابین هەموو شتەکان کۆنن لامان، زۆر شت بەجێ دەگەیێنین بەبێ ئەوەی لێیان تێبگەین یان پرسیاربکەین بۆ ئەوەی لێیان تێبگەین. ببینن چەندە بەخێرایی راهاتووین بەم شێوەییەی جیهان کە هەیە! بینینی ژیان وەک نهێنیەکی گەورە، ئەمە شتێکە پێش ئەوەی فێرببین بیری لێبکەینەوە، هەستمان پێکردووە لەکاتێکی مناڵیدا. ڕەنگە ئاقڵەکانی مرۆڤایەتی بتوانن هەستی تێڕامان بەئێمە ببەخشنەوە ئەم ڕاهاتنەمان بشڵەقێنن، ئەوان دراوێتەن(استثناء) لە نێوان ئێمەدا چونکە ئەوان هەردەم مناڵانە مامەڵە دەکەن گەورە نابن، ڕاناییەن، هەردەم ورد تێڕادەمێنن، بەپەرۆشن، پڕ پڕن لەگوما...