المشاركات

عرض المشاركات من مارس, 2021

زانست و نازانست

صورة
  کاڕڵ پۆپەر و ڕوانینێکی تر بۆ زانست و کێشەی جیاکردنەوەی زانست و زڕ زانست. لەم کورتە باسەدا، لەسەر فەلسەفەی زانست دەدوێین. بەداخەوە ئێمە لەم بوارەدا کەمترین کتێب و دەستنوس و وتارمان هەیە. ئاشکرایە کە کایەی فەلسەفەی زانست، مێژوویەکی دێرینی هەیە هەر لە ئەرستۆ و یۆنانی کۆن، تاوەکو لە سەدەی بیست کە بووە بابەتێکی سەربەخۆی نێو فەلسەفە موزافەکان، ئێستاش باسخوخواسێکی گەرم و زیندووی لەسەر هەیە. لێرەدا هەوڵدەدەین سەرەقەلەمێک لەبەشێکی کەم و دیاریکراوی ئەو بابەتە بدوێین، ئەویش تەنها تیوری یەک زانا باس دەکەین . تێوریاکە ناوی بەهەڵەخستنەوە یە بە ئینگلیزی falsification theory پێدەوترێت. ئەگەر بێت و پێشگریمانەیەک بۆ باسەکەمان دابنێین، مەبەستمان لە بەکار هێنانی وشەی زانست، بریتییە لە زانستە سروشتیەکانە لە تەواوی باسەکەدا. ئەو زانستەی کە لە هەستەکانمانەوە و لە رێگای تێبینیکردنەوەوە observation و دواتر تاقیکردنەوەو دانانی گریمانە و گەشتنە دەرئەنجامێک و دوبارەکردنەوە و دانانی تیۆری مەعریفەمان پێدەدات. هەر بەهۆی ئەو مەعریفەی کە بیردۆزە زانستییەکان بە ئێمەیان داوە، ئێمە لێکدانەوە بۆ دیاردە سروشتیەکان...