بێ مانایی ئیمان
کاتێک شتێک مانایی دەبێت کە بتوانرێت بۆ ئەوانی تر بگوازرێتەوە، واتە لە نێوان مرۆڤەکاندا ئاڵوگۆری پێبکرێت و لەخودی خاوەنەکەی جودا بێتەوە هەربۆیە وشە و ڕستە و دەربڕینەکان مانادارن چونکە ڕستەکان مانادەدەن بێ ئەوەی پێویست بەوە بکات کە بێژەرەکەیان لەتەک بڕوات. لەبەرامبەردا ئەو بابەتانەی لە خاوەنەکانیان جیانابنەوە تەنانەت ئەگەر دەربڕین و وشەشیان بۆ دابنێین هەر لە ماناکانیان تێناگەین وەک و مەرگ چونکە ئێمە مەرگ نابینین ئەوەی دەیبینین کەسی مردووە نەوەک مەرگ بۆیە بۆ ئەوەی بزانین مەرگ چییە ئەبێت خۆمان ئەزموونی بکەین. یان ئازار کە لە خاوەنەکەی جیانابێتەوە هەتا کاتێک وەسفی ئازارێک دەکەیت ناتوانیت ئەوانی تر تێبگەیێنیت، وەک احمد موختار جاف ئەڵێت تۆ کە سووتانت نەدییوە مەنعی گریانم مەکە ئیمان لە مرۆڤی ئیماندار جیاناکرێتەوە بۆیە هەرگیز بێ ئیمانێک هەتا ئیمان نەهێنێت قەد لە ئیمان تێناگات چونکە لە بنەڕەتدا ئیمان خۆی بێ مانایە واتا لە خاوەنەکەی جیانابێتەوە بەم پێیە بێ پێغەمبەرایەتی و خودی خواش بێمانایە باشترین ڕێگە بۆ ناسینی بابەتە بێماناکان هەوڵدانە بۆ چەشتنیان بەوەی ببیتە یاریان بەشێوەیەک ببنە ...