زیرەکی دەستکرد و داهاتووی ئازادی
هەرگیز بووە ئەمڕۆ کەسێک ببینیت و دواتر فەیسبووک لەبڕگەی (people may you know) دا پێشنیاری هاوڕێیەتی ئەو کەسەت بۆ بکات. [- چۆنی، کاکە ئەمن یەک دوو ڕۆژە لێرە دەتبینم ناوت چییە؟ + برا ناوم ئوسامەیە ئەی تۆ؟ - ناوم هێمنە. + خۆشحالم بەناسینت برا"]. یان لەقۆناغی چواری زانکۆی خەریکی توێژینەوەی زانستی، داوات لێکراوە پێشەکیەکی جوان بۆ توێژینەوەکەت بنوسی؛ سەیردەکەیت لە بڕگەی (suggested for you) فەیسبووک پۆستێکت نیشان دەدات بە ناونیشانی (چۆن پێشەکیەکی دروست بنوسیت بۆ توێژینەوەکەت؟). یان دەتەوێت ئایفۆن دوانزەیەک بکڕیت، سپۆنسەرەکانی نێو فەیسبووکت هەموو بووە بە ڕیکلامی ئایفۆن. لە ڕاستیدا ئەمانە رێکەوت نیین، بەڵکو بەهۆی ئەو داتا و زانیاریانەی کە ئێمە بە فەیسبووکی دەدەین ڕوودەدەن. داتا فەیسبووک دەزانێت ئێمە چی لایک دەکەین و سێرچ و گەڕان بۆچی دەکەین، وە دەزانێت بۆ ماوەی چەند لەسەر ڕەسمێک، ڤیدیۆیەک یان پۆستێک دەمێنینەوە و دەزانێت لە کوێ نیشتەجێین و چ کارێک دەکەین وە ئێستا لە چ جێگایەکین. فەیسبووک دێتە نێو گەلەری و وێنەکانی نێو موبایلمان وە دێتە نێو لیستی ناوی تەلەفونەکانمان وە دەزا...