ئایا زانست بەهای ئەخلاقی هەیە؟
لە ڕاستیدا زانست مامەڵە لەگەڵ فاکتەکان دەکات و فاکتەکان بۆ خۆیان هیچ بایەخێکی ئەخڵاقیان نییە ئەوە ئێمەین باسی ڕاست و هەڵە و مۆڕال و نامۆڕاڵی بەکارهێنانی ئەو فاکتانە دەکەین . بەم جۆرە دەگەینە ئەوەی کەوا زانست چالاکییەکی خاڵییە لە بەهاکان و کاری ئەوەیە تەنها زانیاریمان پێبدات دەربارەی جیهان، وە ئەوەی کەوا ئێمە دەمانەوێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیاریانە بکەین، بابەتێکی ترە . ئەو وێنەیی زانست، کەوا خاڵییە لە بەهای ئەخلاقی؛ مەقبوول نییە لای هەمووان . هەندێک پێیان وایە لێکۆڵینەوە زانستیی...