ئایا زانست بەهای ئەخلاقی هەیە؟
ئەوە ئێمەین باسی ڕاست و هەڵە و مۆڕال و نامۆڕاڵی بەکارهێنانی ئەو فاکتانە دەکەین. بەم جۆرە دەگەینە ئەوەی کەوا زانست چالاکییەکیخاڵییە لە بەهاکان و کاری ئەوەیە تەنها زانیاریمان پێبدات دەربارەی جیهان، وە ئەوەی کەوا ئێمە دەمانەوێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو زانیاریانەبکەین، بابەتێکی ترە.
ئەو وێنەیی زانست، کەوا خاڵییە لە بەهای ئەخلاقی؛ مەقبوول نییە لای هەمووان. هەندێک پێیان وایە لێکۆڵینەوە زانستییەکان هەمیشە هەڵگری بەهان.
ئارگومێنتێکی چێژبەخش هەیە لەسەر ئەم بابەتە
لە دیسیپڵنی ئڤلوشنەری سایکۆلۆژی.
ئڤلوشنەری سایکۆلۆژی زانستێکە دەیەوێت لە بونیادی سایکۆلۆژی و ڕەفتاری بەرهەمهاتووی مرۆڤ بکۆلێتەوە بە گەڕانەوە بۆ پڕەنسپڵی داروینی.
ئەم باسە بە تەواوی مەعقول دیارە.
چونکە مرۆڤ لای زانایان تەنها جۆرێکی تری ئاژەڵە و زانایانی بایۆلۆجیش لەسەر ئەوە کۆکن کە تیۆری داروینی دەتوانێت زۆر شت لەبارەی ڕەفتاری ئاژەڵان و بنەما دەروونییەکانی ڕوون بکاتەوە. بۆ نموونە ڕوونکردنەوەیەکی ئاشکرای داروینی هەیە کە بۆچی مشک ترسێکی غەریزەیی لە پشیلە هەیە. لە ڕابردوودا، ئەو مشکانەی کە ئەم ترسە غەریزەییەیان هەبوو، توانایان هەبووە نەوەیەکی زیاتر بەجێبهێڵن لە چاوئەوانەی بێ ترسن، چونکە مشکە بێ ترسەکان دەخوران ؛ بەگریمانەیەک کە غەریزەکە لەسەر بنەمای بۆماوەیی بووە، و بەم شێوەیە لە دایک وباوکەوە بۆ نەوەکان گوازراوەتەوە، لە دوای چەندین نەوەدا لە نێو مشکەکاندا بڵاوبۆتەوە. لە ئڤلوشنەری سایکۆلۆژی دەتوانرێت لە زۆر لایەنیدەروونناسی مرۆڤەوە ڕوونکردنەوەی لەم جۆرە بدرێت.
بەلام ئڤلوشنەری سایکۆلۆژی بوارێکی بێ چەند و چوون نییە پڕە لە مشتومڕ و ناکۆکی و زۆربەی زاناکان لەم بوارە بە لایەنگری ئایدیۆلۆژی تۆمەتبار کراون.
ناکۆکییەکە لە ئیدیعای ئەوەوە سەریهەڵدا کە زۆرێک لە ڕەفتارە کۆمەڵایەتییەکانی مرۆڤ، لەوانەش شەڕانگێزی، دەستدرێژی وبێگانەپەرستی، باس لەوە دەکرێت کە بنەمایەکی بۆماوەیییان هەبێت، و گونجاو بێت لەگەڵ هەڵبژاردنی سروشتی دا، چونکە سەرکەوتووبووە لە زیادکردنی ژمارەی وەچەکانی باوباپیرانمان.
ئەمەش ڕەخنەی جۆراوجۆری لێگیرا کە هەندێکیان ڕەخنەی معقول و زانستی بوون.
ڕەخنەگران ئاماژەیان بەوە کرد کە گریمانە سۆسیۆبایۆلۆجیەکان تاقیکردنەوەیان قورسە بۆیە پێویستە وەک گریمانە سەیر بکرێن نەک ڕاستی دامەزراو، و نابێت کاریگەرییە کولتوورییەکان لەسەر ڕەفتاری مرۆڤ کەم بکرێتەوە. وە هەندێکی تر بە شێوەیەکی بنەڕەتیتر ڕەخنەیان دەربڕی و ئیدیعایان کرد کە هەموو کارەکانی نێو سۆسیۆبایۆلۆجی ئایدیۆلۆژییە.
چونکە ئەوان پاساو دەهێننەوە بۆ ڕەفتاری دژە کۆمەڵایەتی، کە بەزۆری لەلایەن پیاوانەوە ئەنجام دەدرێن، یان بۆ قسەکردن لەسەر حەتمیبونی هەندێک ڕێکخستنی کۆمەڵایەتی. بۆ نموونە ئاماژەیان دەکرد بەوەی کە دەستدرێژیکردن، پێکهاتەیەکی بۆماوەیی هەیە و بەهۆی هەڵبژاردنی داروینیەوە سەریهەڵداوە، پێدەچوو زانایانی سۆسیوبایەلۆژی ئاماژە بەوە بکەن کە ئەوە ‘سروشتییە’ و بەمجۆرە دەستدرێژکاران بەرپرسیارنین لە کردارەکانیان بەڵکو ئەوان گوێڕایەڵی پاڵنەرە بۆماوەییەکانیان بوون. بە کورتی ڕەخنەگران تۆمەتباریان دەکردن کە سۆسیۆبایۆلۆجی زانستێکە هەڵگری بەهایە و ئەو بەهایانەی کە بارگاوی بووە زۆر گوماناوی بوون.
هەرچەندە ئێستا ئڤلوشنەری سایکۆلۆژی بنەمایەکی ئەزموونی بەهێزی هەیە و لەگەڵ وردترین ستانداردە زانستییەکاندا دەگونجێت. کە تێیدادان بەوەدا دەنرێت کە هۆکارە کولتوورییەکان، هەروەها جینەکان، کاریگەرییان لەسەر ڕەفتار هەیە، و تێیدا هەمەجۆریی نێوان کولتوورەکانپشتگوێ ناخرێت.
بەڵام ئەو ڕاستیەش پشت گوێ ناخرێت کە ئڤلوشنەری سایکۆلۆژی بەردەوام ڕەخنەی لێدەگیرێت، بەزۆری لەبەر جەختکردنەوە لەسەر لایەنی'تاریکی'ی سروشتی مرۆڤ و گرنگیدان بە بابەتەکانی پەیوەست بە سێکس، جووتبوون و هاوسەرگیری، و لەسەر جیاوازییە دەروونییە زگماکییە گوماناوییەکانی نێوان پیاو و ژن.
یەکێک لە وەڵامەکان بۆ ئەم ڕەخنانە بریتییە لە پێداگریکردن لەسەر جیاکردنەوەی نێوان ڕاستییەکان و بەهاکان. ئەو پێشنیازە کراوە لەلایەنهەندێک لە ئڤلوشنەری سایکۆلۆجستەکان
مەسەلەن ئەوان نمونە دەهێنەوە بەوەی ناپاکی هاوسەرگیری ستراتیژییەکە پەرەیسەندووە کە مێینەکانی مرۆڤ بەکاریدەهێنن بۆبەدەستهێنانی سوودی بۆماوەیی بۆ نەوەکانیان کاتێک هاوسەرە درێژخایەنەکەیان کوالیتی بۆماوەیی نزمە. ئایا ئەمە ڕاستە یان نا، یاخود گریمانەیە یان ئایا دەکرێت وەک پڕۆپۆزیشنێکی زانستی سەیربکرێت، هەرچەندە وەڵامدانەوەی ئاسان نییە. بەڵام ڕاستییەکان شتێکن،بەهایەکان شتێکی ترن. تەنانەت ئەگەر جووتبوونی دەرەوەی هاوسەرگیری گونجاو بێت گەر لە ڕووی پەرەسەندنەوە لێی بڕوانین، ئەوەنایکاتە هۆی ئەوەی لە ڕووی ئەخلاقییەوە دروست بێت. لێرەدا ناتوانرێت گومانی هەبوونی ئایدیۆلۆژیا لە پشت ئەم پرسە بکرێت، ئڤلوشنەری سایکۆلۆژی وەک هەموو زانستەکان تەنها هەوڵدەدات فاکتەکانی جیهانەکەمان پێ بڵێت. هەندێک جار فاکتەکان ناڕەحەتکەرن، بەڵام دەبێت فێر بین لەگەڵیان بژین.
تعليقات
إرسال تعليق