چۆن بە شێوەیەکی کاریگەر لەگەڵ مۆدێلە زمانییە گەورەکان قسە بکەین؟
چۆن بە شێوەیەکی کاریگەر لەگەڵ مۆدێلە زمانییە گەورەکان قسە بکەین؟ هێڵکاری سەرەکی بابەتەکە: ١. پێناسەی مۆدێلە زمانییە گەورەکان ٢. چۆنیەتی پرسیارکردن لێیان ٣. نموونەی پرۆمپتی باش و خراپ ٤. 38 تەکنیک سادە و جیاوازی پرۆمپت مۆدێلە زمانییە گەورەکان (Large Language Model) : سیستەمێکی پێشکەوتووی ژیری دەستکردن کە وەک مێشکێکی گەورەی ئەلیکتڕۆنی کاردەکەن. بەهۆی فێربوونی قووڵ لە داتا و نوسینی زۆر و زەبەندەی چەندها سەرچاوە؛ مۆدێلەکان توانای تێگەیشتن، بەرهەمهێنان و شیکردنەوەی زمانیان هەیە بە وردی، وە مەودای تێگەیشتنیان زۆر بەرزە. نمونە وەکو: chat gbt, bert,bloom, LLaMA, claude چۆن پرسیار لە مۆدێلە زمانەوانییە گەورەكان بكەین؟ بەبەکارهێنانی هونەری ئاڕاستەکردنی ژیرانە یاخود پرۆمپت ئینجینیەرینگ (Prompt Engineering) : کە بریتییە لە زانستی دیزاینکردن و داڕشتنی پرسیار یان ئەرك بە شێوەیەكی کاریگەر بۆ مۆدێلەزمانییەگەورەکان. ئەمە بووە بە زانستێکی نوێ و لە سەردەمی ژیری دەستکردا وەک خوێندنەوە و نوسین گرنگ دەبێت. ئەندازیاری پڕۆمپ گرنگە بۆ باشترکردنی کارلێکی نێوان...