المشاركات

عرض المشاركات من يوليو, 2021

کۆدەنگییە بێدەنگەکەی سادەیی

صورة
بنەمای  تیغەکەی ئۆکام  تیغەکەی(موسەکەی) ئۆکام ئەو بنەمایەیە کە دەگەرێتەوە بۆ فەیلەسوف و لاهووتناسی فەرەنسی مەسیحی ولیام ئۆکهام (1285-1347) کە کۆتایی سەدەی سێزدەم و سەرەتای سەدەی چواردەم ژیاوە. ئۆکام یەکێک بوو لە دیارترین ناوەکانی مێژووی فەلسەفە لە سەدەکانی ناوەڕاست. "پێویست ناکات زیادە بخەینە سەرشتێک ئەگەر هیچ زەڕوریەتێک نەبوو بۆ ئەم کارە" [entity shouldnt be multiplied beyond necessity.] بنەماکەی ئۆکام ئەولەوییەت دەدات بەسادەیی  کاتێک چەن ڕوونکرنەوەیەک هەبن بۆکێشەیەک، ئۆکام بەتیغەکەی دەست دەکات داتاشین تاوەکو سادەترین روونکردنەوە دەمینێتەوە بێ گومان ئۆکام کاتێک ئەوە دەکات کە هەموو شتەکانی تر جێگیر بن. ئەگەر ڕاستی بڵێین ئۆکام ئەم بنەمایەی دانەهێناوە، پێش ئەو ئەرستۆ و ئەکویناس و فەیلەسوفانی تر باسیان لێوەکردووە. تەنانەت ئەو کەلیمەی تیغ یاخود مووس یشی بەکارنەهێناوە. وشەی تیغەکەی ئۆکام بۆیەکەم جار لەساڵی 1852 بەکارهێنراوە لەلایەن بیرکاریزانی بەریتانی ولیام هامیڵتۆن ئۆکام هەرگیز بانگەشەی ڕەوایی ئەم ئارگومێنتەشی نەکردووە، ئەو بەرێگایی زۆر سەرسورهێنەر بەکاریهێناوە هەربۆی...

تێگەیشتن لە زانست فریادڕەسمانە

صورة
  لەئێستدا لەسەردەمی شارستانیەتی جیهانیدا کە پێویسترین پێکهاتەکان لە گواستنەوە لە پەیوەندیکردن لە هەموو ئامێرەکان؛ کشتوکاڵ، پزیشکی، پەروردە، خۆشی و ڕابواردن، پاراستنی ژینگە تەنانەت لە کاتی دەنگدانی دیموکراسیانەشدا ئێمە بەڕادەیەکی زۆر پشت بە زانست و تەکنەلۆژیا دەبەستین. بەڵام لەهەمان کاتیشدا لەسەردەمێکداین بە نزیکەی هەموومان نەخوێندەوارین لە زانست و تەکنەلۆژیادا. دەتوانین زۆر بە سادەیی بەمە بڵێین کارەسات. کارەساتێکیان ئەوەیە لە ماوەیەکی تر دا زووبێت یا درەنگ ئەم تێکەڵەیەی نەخوێندەواری زانستی و ئەو هێزەی بەهۆی زانستەوە بەدەستمان هێناوە دەتەقێتەوە بەڕووماندا. کارەساتێکی تر تێگەیشتنی ئێمەیە بۆ زانست زانست هەر ئەوە نییە کۆمەڵێک زانیاری بێت و هیچی تر، بەڵکو ڕێگایەکە بۆ بیرکردنەوە. ڕێگایەکە بۆ مامەڵەکردنێکی گومانگەرایانە لەگەڵ بوون. ڕێگایەکە بۆ دروستکردنی تێگەیشتنێکی باش لەسەر ئەوەی مرۆڤ شایەنی بەهەڵەداچوونە. ڕێگایەکە بۆ هەڵوەستەکردن لەسەر ئەو خۆبەگەورەزانینەمان و خۆپەرستیەمان. ئەگەر ئێمە پرسیاری گومانگەرایانە نەکەین لەو کەسانەی کە پێمان دەڵێن فڵانە شت ڕاستە،   ئەوکات...