تێگەیشتن لە زانست فریادڕەسمانە
لەئێستدا لەسەردەمی شارستانیەتی جیهانیدا کە پێویسترین پێکهاتەکان لە گواستنەوە لە پەیوەندیکردن لە هەموو ئامێرەکان؛ کشتوکاڵ، پزیشکی، پەروردە، خۆشی و ڕابواردن، پاراستنی ژینگە تەنانەت لە کاتی دەنگدانی دیموکراسیانەشدا ئێمە بەڕادەیەکی زۆر پشت بە زانست و تەکنەلۆژیا دەبەستین.
بەڵام لەهەمان کاتیشدا لەسەردەمێکداین بە نزیکەی هەموومان نەخوێندەوارین لە زانست و تەکنەلۆژیادا.
دەتوانین زۆر بە سادەیی بەمە بڵێین کارەسات.
کارەساتێکیان ئەوەیە لە ماوەیەکی تر دا زووبێت یا درەنگ ئەم تێکەڵەیەی نەخوێندەواری زانستی و ئەو هێزەی بەهۆی زانستەوە بەدەستمان هێناوە دەتەقێتەوە بەڕووماندا.
کارەساتێکی تر تێگەیشتنی ئێمەیە بۆ زانست
زانست هەر ئەوە نییە کۆمەڵێک زانیاری بێت و هیچی تر،
بەڵکو ڕێگایەکە بۆ بیرکردنەوە.
ڕێگایەکە بۆ مامەڵەکردنێکی گومانگەرایانە لەگەڵ بوون.
ڕێگایەکە بۆ دروستکردنی تێگەیشتنێکی باش لەسەر ئەوەی مرۆڤ شایەنی بەهەڵەداچوونە.
ڕێگایەکە بۆ هەڵوەستەکردن لەسەر ئەو خۆبەگەورەزانینەمان و خۆپەرستیەمان.
ئەگەر ئێمە پرسیاری گومانگەرایانە نەکەین لەو کەسانەی کە پێمان دەڵێن فڵانە شت ڕاستە، ئەوکات ئێمە زۆر ئاسان دەکەویینە ژێر دەستی هەر شەللاتیەک هەر جادووگەرێک هەر بازرگانێک هەر پیاوێکی ئاین هەر سیاسیەک.
زانست دوورە لەوەی ئامرازێکی نمونەیی و بێ خەوش بێت بۆ پێدانی زانیاری، بەڵکو دەکرێت باشترین شت بێت کە هەمانە؛ ئەو رێک وەکو دیموکراسی وایە.
ئەگەر زانستیانە مامەڵە نەکەین، ئەوا ئێمە نیین کەوا حکومەت بەڕێوەدەبەین؛ بەڵکو حکومەت ئێمە بەرێوەدەبات.
سەرچاوە:
کارڵ ساگان؛جیهانی شەیتانەکان،زانست وەک مۆمێک لەتاریکیدا"
تعليقات
إرسال تعليق