تاقیکاری هزری فەلسەفی


 لە فەلسەفەدا تاقیکاری هزری بریتییە لە سیناریۆیەکی گریمانەیی یان دۆخێکیخەیاڵی کە بۆ گەڕان و شیکردنەوەی چەمکە فەلسەفییە ئاڵۆزەکان و دووڕیانەئەخلاقییەکان و تیۆرییە زانستییەکان دروستکراوە


یاخود ئامرازێکە کە فەیلەسوفەکان بەکاری دەهێنن بۆ لێکۆڵینەوە لە کاریگەری ودەرئەنجامەکانی هەندێک بیرۆکە بەبێ ئەوەی پێویستیان بە تاقیکردنەوە بێت لەجیهانی دەرەوە یان بەڵگەی ئەزموونیان بوێت.


زۆرجار تاقیکردنەوە هزرییەکان دەستپێدەکەن بە پرسیارێکی وەک  "چی دەبێ ئەگەروادابنێینیان بنیاتنانی سیناریۆیەکی گریمانەیی کە تەحەدای حیکمەتی قەلیدیبکات یان هاندەری بیرکردنەوەی ڕەخنەگرانە بێت


دەتوانرێت تاقیکردنەوەی هزری بۆ هەڵسەنگاندنی ڕەوایەتی ئارگومێنتەکان، تەحەدایچەمکە پێشوەختەکان، یان ڕوونکردنەوەی چەمکە ئەبستراکتەکان بەکاربهێنرێتبەبەکارهێنانیان ڕێگە بە فەیلەسوف و بیرمەندان دەدەن کە سنووری تێگەیشتنی مرۆڤبکۆڵنەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو سیناریۆیانە بکەن کە مەحاڵن و بەدووری دەزانین لەواقیعدا ڕوو بدەن.


تاقیکاری هزری فەلسەفی 

لە نێو فەلسەفەدا گرنگە چونکە یارمەتیدەرە وێناکردنی باردۆخی جیاواز و بیرکردنەوەلە پرسیارە گەورەکانئەوان وەک یاری وان بۆ مێشکمان کە وامان لێدەکەن بە شێوازینوێ و سەرنجڕاکێشتر بیر لە بابەتەکان بکەینەوە، بەهۆیانەوە دەتوانین باشتر لە بیرۆکەئاڵۆزەکان تێبگەین و لە باوەڕەکانی خۆمان بڕوانین لەسەریان بزانین ئاخۆ وەکوپێویستن یا نا، تاقیکردنەوەی هزری فەلسەفی بە سادەیی خەیاڵکردنە، ئێمە بەخەیاڵکردن دەتوانین زیاتر  دەربارەی خۆمان و جیهان و چۆنییەتی ژیانمان بزانینکاتێک سەرنجی تاقیکاری هزری فەلسەفی دەدەیت دەتوانیت پەرە بە تواناشیکارییەکانت بدەیت و تێگەیشتنت لە چەمکە فەلسەفییەکان فراوانتر بکەیت 

وە فێردەبیت ڕەخنەگرانە بیربکەیتەوە دەربارەی پرسە گەورەکانی وەک ئەخلاق و زانینو سروشتی واقیع.

هەرچەندە ئامرازی گرنگ هەن لە فەلسەفەدا وەکو لۆژیک، ئارگومێنتسازی،هەڵسەنگاندن و شیکارکردن، لێکۆلینەوەی بەراوردکاری، چاودێری ئەزموونی

بەڵام بەلای منەوە تاقیکاری هزری چێژبەخشتریانەئەمانەی خوارەوە نمونەی چەندتاقیکردنەوەی هزری فەلسەفی بەناوبانگن لەگەڵ ناوچە پەیوەندیدارەکانیان لەفەلسەفەدا 


  1. The Trolley Problem (Ethics)
  2. The Ship of Theseus (Metaphysics, Identity)
  3. The Experience Machine (Ethics, Personal Identity)
  4. The Veil of Ignorance (Political Philosophy, Ethics)
  5. The Allegory of the Cave (Epistemology, Metaphysics)
  6. The Evil Demon (Epistemology, Skepticism)
  7. The Chinese Room (Philosophy of Mind, Artificial Intelligence)
  8. The Brain in a Vat (Epistemology, Skepticism)
  9. The Prisoner's Dilemma (Ethics)
  10. The Twin Earth (Philosophy of Language, Semantics)
  11. The Sleeping Beauty (Epistemology, Probability Theory)
  12. The Sorites Paradox (Logic, Metaphysics)
  13. The Problem of the Many (Metaphysics)
  14. The Swampman (Philosophy of Mind)
  15. The Puzzle of Mary's Room (Philosophy of Mind, Consciousness)
  16. The Free Will and Determinism Dilemma (Metaphysics)
  17. The Newcomb's Paradox (Epistemology)
  18. The Gettier Problem (Epistemology, Theory of Knowledge)
  19. The Liar Paradox (Logic, Semantics)
  20. The Infinite Monkey Theorem (Mathematics)

تعليقات

المشاركات الشائعة من هذه المدونة

چۆن بە شێوەیەکی کاریگەر لەگەڵ مۆدێلە زمانییە گەورەکان قسە بکەین؟

"نهێنییەکانی کتێبخانە سەرسوڕهێنەرەکەی AI: گەشتێک بۆ دۆزینەوەی جادووی ژیری دەستکرد"

ڕوانینێکی نوێ بۆ ژیری دەستکرد و تۆڕی دەستکردی دەماری: گیۆفێری هینتۆن