بۆچی کتێب بخوێنینەوە؟
ئایا پێویست دەکات بخوێنینەوە؟
جیهانی مودێرن زۆر بەخراپی جیاوازی دەکات لە نێوان کەسانی ڕۆشنبیر لەگەڵ کەسانێک کە خوێنەری جدین.
خوێندنەوەی کتێب، کتێبانێکی زۆر بۆتە پێودانگی بلیمەتی و دەروازەی تێگەشتن لە هەموو شتێک.
ئەگەر ئێمە ئەمساڵ چوار کتێب تەنها چوار کتێب کە براوەی خەڵاتەکان بوون یان حەوت کتێب کە ریڤیوو و هەڵسەنگاندنی ئەم وەرزەی کتێبدا پێشەنگ بوون، نەخوێنیینەوە هەست بە شەرم و بگرە هەست بە تاوان دەکەین.
دروستکردنی ئەم فشارە لەسەر خۆت بۆ بەردەوام زیادکردنی ژمارەی ناونیشانی کتێبە هەڵبژێردراوەکانت لەوانەیە وامان لێبکات بیرێک لەسەردەمی سوننەتی و پێش مودێرنە بکەینەوە، ئەم جیهانە قەد فشاری نەخستۆتە سەر کەس بۆ خوێندنەوەیەکی زۆر.
ئەوکات خوێندنەوە زۆر بە گرنگی لێی دەڕوانرا، بەڵام ژمارەی ئەو کتێبە نوێیانەی کە دەردەچوون بە پەنجەی دەست دەژمێردران.
ئەمە بەهۆکاری ئابووریەوە نەبوو، ڕاستە کتێب ئەوسا گران بوو بەڵام ئەمە کێشەکە نەبوو.
ئەوەی کە گرنگ بوو ئەوە بوو کە چەند کتابێکی کەم بخوێنیتەوەو بەڵام زۆر بەباشی بەبێ ئەوەی هۆشت بشێوێنرێت بەوەی کە ژمارەیەکی بێشومار کتێبی نوێ دەرچووە.
پێش مودێرانە وا ئاڕاستەی کردبووین کە کەم بخوێنینەوە چونکە ئەو لە بنەڕەت دا هەڵگری ئەو پرسیارەیە کە مودێرنە لە دوورەوە وێڵیەتی.
بۆچی دەبێ بخوێنینەوە؟
مودێرنە سەرسورهێنەرانە رێگەی خۆی جیاکردۆتەوە لە چۆنیەتی(ئەپرۆچی) خوێندنەوەی دونیای سوننەتی. مۆدێرنە وا دەدوێ کە پێویستە هێچ رێگریەک نەمێنێت بۆ ئەوەی کە چەند دەخوێنینەوە لە بەر ئەوەی لە وەڵامی پرسیاری بۆچی وادەکەین تەنها یەک کاردانەوە هەیە ئەویش پێگە و ناوبانگە. ئێمە دەخوێنینەوە بۆ ئەوەی هەموو شتێک بزانین. بەڵام دەتوانین کەمێک سەرنج بدەین ئەم جۆرە لە خوێندنەوەیە ئێمە دڵخۆش ناکات. بۆیە بۆ ئەوەی ژیان ئاسانتر و سادە تر بکەینەوە پێویستە دووبارە هەمان ئەو پرسیارە بکەینەوە کە ڕەگێکی کۆنی هەیە.
من بۆچی دەخوێنمەوە؟
ئەم جارە جیا لەوەی بڵێی بۆ ئەوی هەموو شتێک بزانم لەوانەیە ئامانجەکەمان چڕتربکەینەوە و تەرکیز لەسەر گرنگترین شتەکانمان بکەین. لەوانەیە وا بڕیار بدەین کە لەم ماوەیەدا بخوێنینەوە لە پێناو ناوەڕۆک و کرۆکی ئەو بابەتەی کە گرنگن بۆمان نە هیچ شتێکی تر بەم شێوازە لە بیرکردنەوە ئیتر ئەو پاڵەپەستۆیەی کەوایکردبوو بە بەردەوامی بخوێنینەوە نامێنێت. گەر بخوێنینەوە بەمەبەستی تێگەشتن لە ناوەڕۆک، ئەوا پێویست ناکات ڕاوی سەرجەم ئەو کتێبانە بکەین کە لەم وەرزەدا دەردەچن. لەوانەیە چەند کتێبێکی جەوهەری مان بوێت بۆ ڕوونکردنەوەی دەروونی مرۆڤ و خێزان پکهێنان و دۆزینەوەی کارێک حەزی پێبکەین یان چۆن ئازاتربین چۆن هەلەکانمان زیاد بکەین. لەوانەیە هەندێک کتێبمان بوێت کە باسی هاوڕێیەتی و خۆشەویستی بکات یا سێکس و تەندروستیەکی باش یان چەند کتێبێک کە فێرمان بکات کەمترین پەشیمانیمان هەبێت و باشترین مردنمان هەبێت.....هتد.
ئەگەر ئەو کتێبانەی خوێندومانەتەوە شایەنی ئەوە نیین دووبارە بیان خوێنینەوە بەئەگەری زۆرە هەر شایەنی خوێندنەوە نەبۆتن.
خوێندنەوەی زۆر نامانكاتە كەسێكی زیرەك، خەڵكانێك ھەن كتێبەكان قووت دەدەن، بەڵام بەبێ ئەوەی ھیچ سپەیسێك بە بیركردنەوە بدەن، ئەم سپەیسە زۆر گرنگە بۆ ھەرسكردنی ئەوەی خوێنراوەتەوە، ھەروەھا بۆ بینا و تەبەنیكردن و تێگەیشتن لێی.
بێگومان لەكاتی خوێندنەوە ھاوبەشیكردنی شەخسی زۆر پێویستە، ھەروەك چۆن كاری ناوخۆیی و زەمەن بۆ ھەنگ پێویستن تاوەكو شیلەی گوڵە كۆكراوەكان بگۆڕێت بۆ ھەنگوین.
تعليقات
إرسال تعليق