ئەشکەوتەکەی ئەفلاتوون
دەکرێت ئێمەش لە وەهمدا بژین!
لەسەرەتای کتێبی حەوتی شاکاری کۆماردا
پلەیتۆ (427-348)B.C.E
باسی چەند کەسێکمان بۆ دەکات کە لە ئەشکەوتێکدا بەندکراون، ئەوان هەمیشە لەوێ ژیاون وە هیچ نازانن لەسەر دەرەوەی ئەشکەوتەکە. ئەشکەوتەکە هیچ تیشکێکی خۆر یان تیشکی سروشتی پێناکەوێت و دیوارەکانیشی تەڕ و تاریکن. نیشتەجێبوانی ئەشکەوتەکە تاکە شت کە دەیانبینی بریتبوو لە سێبەری شتەکان لەسەر دیوارەکانی نێو ئەشکەوتەکە کە بەهۆی رووناکی ئاگرێکەوە کە لەوێدا بوو دروست بوو بوو. خەڵکی ئەشکەوتەکە سەرسامبوو بوون بە سێبەری ڕووەک و ئاژەڵ و مرۆڤە لەسەر ڕووی دیوارەکانەوە، زیاتر لەوەش ئەوان وایان دانا کە ئەم سێبەرانە ڕاستین و ئەگەر تۆ زیاتر لێیان وردبیتەوە ئەوا تۆ لە ژیان تێدەگەیت و سەرکەوتوو دەبیت.
بێگومان ئەوان نەیاندەزانی کەوا تەنها سەیری تارمایی شتەکان دەکەن نەک حەقیقەت و ڕاستی شتەکان. ئەوان سوربوون لەسەر ئەوەی ئەو سێبەرانەی دەیبینن ڕاستەقینەن وە ئەوان شانازیان دەکرد بەو زانین و داناییەیان.
تاوەکوو ڕۆژێکیان دانەیەک لەوان، بە تۆزێک شانس و بەختەوە ڕێگایەکی دۆزیەوە بۆ ئەوەی بچێتە دەرەوەی ئەشکەوتەکە. لەسەرەتادا زۆر بە سادەیی بەر چاوی تاریک دەبێت بەهۆی تیشکی خۆرەوە وە توشی سەرسوڕمان دەبێت کاتێک دەبینێت هەموو شتێک بۆ یەکەمجار بەتەواوی ڕوونبووەتەوە، وردەوردە لەگەڵ کات دا چاوی کەسەکە توانی فۆرمی ڕاستەقینەی شتەکان کەشف بکات کە پێشتر لای تەنها وەک و سێبەر هەبوون. ئەو باڵندەی ڕاستەقینەی بینی،ڕەنگی گوڵەکانی بینی، درەختە جیاوازەکانی بینی. ئەو لە ئەستێرە و شەو و ڕۆژ و سروشتی گەردوون تێڕاما
لێرەدا پلەیتۆ دەڵێت ئەو کەسەی چۆتە دەرەوەی ئەشکەوتەکە پێشتر تەنها تارمایی بینیوە.
بەڵام ئەو ئێستا نزیکترە لە سروشتی ڕاستەقینەی بوون بە تەواوی
دواتر بەبێ پیشاندانی هەست وسۆز ، پیاوە ڕۆشنگەرەکە بڕیاری دا کە ئەم جیهانە بەجێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ ئەشکەوتەکە ، کە گەڕایەوە هەوڵیدا یارمەتی هاورێکانی بدات کە سەریان لێشێواوە و لە هەڵە دان ، جا لەبەر ئەوەی ئەو جیهانی بینیبوو بە رۆشنی کە گەڕایەوە ئەشکەوتەکە زۆر بە زەحمەت دەیتوانی شت ببینێت ، ئەو دەستی بە دیوارە شێدارەکانەوە گرت تا گەیشتەوە لای هاورێکانی
ئەو لە لایەن هاوڕێکانیەوە هیچ شتێکی نامۆ سەرنجراکێشی تێدا بەدیناکرا. جا کاتێک کە ئەو هیچ بایەخی پێ نەئەدرا بەڵام جەختی دەکردەوە لەوەی باسی خۆر بکات و باسی ئەوە بکات کە لە ڕاستیدا دار چۆنە.
هاورێیانی ئەشکەوتەکە گاڵتەو فشەیان پێکرد وە دواتر زۆر توڕە بوون تا ئەوەی ئەو کەسەیان کوشت.
چیرۆکی ئەم پیاوە بەشێکە لە ژیانی ئەو کەسانەی کە لە مێژووی مرۆڤایەتی دا وەچەرخانیان کردووە.
نیشتەجێبووانی ئەشکەوتەکە مرۆڤ دەنوێنن پێش فەلسەفە(پێش ئەوەی بیر بکەنەوە)
ڕۆژ نووری حیکمەت و دانای نیشاندەدات
نامۆبوونەکەی کاتی گەڕانەوەش (دەبێت هەموو پێغەمبەر و حەکیم و فەیلەسوفێک چاوەڕێی بکات کاتێک کە ڕاستی دەبێژێت)
لە ڕوانگەی پلەیتۆ وە دەکرێت ژیانی ئێمەش تەنها بینینی سێبەر و تارمایەکان بێت و ماهیەتی شتەکان لە جیهانێکی باڵاتربن.
زۆر شت کە ئێمە پێی سەرسام دەبین وەک ناوبانگ و کار و سامانی باش و ژن و ماڵ و منداڵ.
ئەوا ڕاستی نیین وەک ئەوەی ئێمە پێمان وایە
بەڵکو تەنها تارمایین و بونیاتنراون لەلایەن کەلتوورەکانمان و لەناو دیوار و بۆکسی ئەقڵماندان.
بەڵام لەبەر ئەوەی هەموو کەسێک لە دەورووبەری ئێمە جەخت لەسەر ڕەسەنبوونیان دەکاتەوە ئەوا ئێمەش خزاوینەتە ناویەوە لە منداڵیەوە.
کەواتە لەئەستۆی
ئێمە نییە وەکو تاک
کەس ئەوەی هەڵنەبژاردووە لە ئەشکەوتدا بێت.
کەواتە پێویستە ئەوە بزانین کە لە شوێنێکی قورسدا دەستمان بە ژیان کردووە.
جا ئەگەر تۆش وەک ئەو پیاوەی ناوچیرۆکەکەی پلەیتۆ کە حەقیقەتی کەشف کردبوو بتەوێت بە شێوازێکی قسەڕەق و هەست کوژانە بە خەڵک بڵێیت کەوا ئێوە هەڵەن، ئەگەر وەک ئەو پیاوە نەش کوژرێیت ئەوا خراپ بەسەر دەهێنرێت.
خەڵکی ئەسینا سۆکراتیان(هاورێی پلەیتۆ) کوشت.
بەهۆی ئەمەوە پلەیتۆ دەرکی بەوە کرد ئەو کەسەی بانگەشەی ئەوە بکات کە حەکیمە
[دەری ئەشکەوت و ڕۆژی بینیوە]
ئەوا ئەگەری هەیە لەلایەن کەسانی بێ ئەقڵ وە بکوژرێت[نیشتجێبوانی ئەشکەوتەکە]
وە پلەیتۆ دەڵێت چارەسەر ئەوەیە پرۆسەیەکی بەرفراوانی ورد پێکبهێنرێت کە ئامانجی پەروەردەی فەلسەفی خەڵکی بێت
ئەویش لە ڕێگەی مێتۆدێکی پرسیارکردنەوە کە لەلایەن سوکراتەوە داهێنراوە
و لای ئێمە بە میتۆدی سوکراتی بەناوبانگە socratic method
ئەمەش پرۆسەیەکی زۆر قەشەنگە
تۆ پێویستت بەوە نییە وانە بڵێیتەوە یان داوا لە خەڵکی بکەیت کە کتێبێکی دیاریکرودا بخوێننەوە.
بەڵکو ئەوەی لەسەر تۆیە بریتیە لە دەربڕینی ئەوەی ئێمە هیچ نازانین و جەخت لەوە بکەیتەوە کە دانایی و حیکمەت بەوە وەدەست دەهێنرێت کە دان بە نەزانینمان دابنێین.
یانی دان بەوە دابنێین کە نازانین دەبێ حکومەت چی بکات یان ئاماجی شەڕکردن چییە یان هاورێیەتی یانی چی؟
جا تۆ كاتێک کەسێک دەدوێنیت و پرسیار دەکەی ئەمانە چیین تا وردە وردە پێکەوە بیردەکەنەوە و لە وەڵامەکان دەکۆڵنەوە .
زۆر جار وایە ئەو کەسەی گفتوگۆی لەگەڵ دەکەیت زۆر باوەڕی بەخۆیەتی و بە تۆ دەڵێت وەڵامی ئەم پرسیارانە ئاسانە و هەموو کەس دەیزانێت ، تۆ پێویستە زۆر لەسەرەخۆ و هێمن بیت لەگەڵ ئەو کەسانی کە ئەو کەش و فشە دەکەن. ئەگەر بابەتی گفتوگۆیان گۆڕی لە کاتی قسەکردن دا پێویستە بە ئاگاییەوە بیانهێنیتەوە ناو بابەتەکە. وە پێویستە کاتێکی زۆر بۆ گفتوگۆکان دابنێیت تەنانەت گەر چەندین ڕۆژیشیان پێ چوو.
ئەم شێوازە لە گفتوگۆ باوەڕبەخۆبوون کەم دەکاتەوەو وا لە کەسەکە دەکات خۆی هەڵەکانی خۆی دەستنیشان بکات.
تۆ ناتوانیت کەس فێر بکەیت ئەگەر وا لە خەڵک بکەیت هەست بکەن کە گەمژەن تەنانەت ئەگەر گەمژەش بن لەسەرەتا دا.
پلەیتۆ پێی وایە تاکە ڕێگای هێنانە دەرەوەی مرۆڤایەتی لە ئەشکەوت دا بریتە لە وەگەرخستنی ئەقڵ و فەلسەفە
ئەوە بریتییە لەو خۆرەی کە دەتوانین شوێنی بکەوین. لەو ڕێگەیەشەوە فۆرمی حەقیقی جیهانێکی باڵا دەبینین.
دەستخۆش
ردحذف