سروش چی دەڵێت لەسەر ئیسلامی ڕاستەقینە
دکتۆر عبدالکریم سروش
"ئیسلامی ڕاستەقینە بوونی نیە"
ئەوەی تا ئێستا ئێمە لێی تێگەشتوین,
ئیسلامێکی ڕاستەقینەمان نیە.
گەڕان بەدوای ئیسلامی ڕاستەقینە،
دەرئەنجامەکەی بریتیە لە خولقاندنی توندوتیژی.
هیچ کەس نازانێت ئیسلامی ڕاستەقینە چیە،
لەو ڕوەوە بانگەشەی ئیسلامی ڕاستەقینە زۆرە،
تەکفیری فراوانیش بوونی هەیە...
شیعەکان بڕوایان وایە ئیسلامی ڕاستەقینە لای ئەوانە، زۆرێک لە سوننەکان تەکفیریان دەکەن و دەڵێن شیعە
ئۆپۆزسیۆنی ئیسلامە.
لەناو شیعەشدا کەم نین ئەوانەی باوەڕیان وایە
سوننە عیبادەتیان وەرگیراو نیە.
ئێستا ئیسلامی ڕاستەقینە لای کێیە؟
من بە ئێوە دەڵێم لای کەس نیە،
خۆی لە بنەڕەتەوە بوونی نیە، تا لای یەکێک بێت.
پێغەمبەر (د.خ) تۆوێکی چاند،
ئەو تۆوە بووە درەخت، درەختێکی زۆر گەورە،
ئیسلامی ڕاستەقینە، واتە بگەڕێینەوە بۆ تۆوەکە.
یەکەم: ئەمە بوونی نیە
دووەم: ئەگەر بوونیشی هەبێت، سودی نیە.
کۆرپەلەیەک لە مناڵدانی دایکیدا لەدایک دەبێت و
گەورە دەبێت، ئێمە بڵێین کارمان بە تۆ نیە،
دەگەڕێینەوە بۆ کۆرپەلەکە؟
ئەمە قبوڵکراو نیە،
مەولانا وتەنی: هیچ ترێیەک نابێتەوە بە بەرسیلە،
ئەگەر بشبێت، سودی نیە.
ئیسلام لە جوگڕافیای جیاوازدا گەورە بووە،
سروشتی شوێنانی وەرگرتوە.
گەڕاندنەوەی بۆ ئیسلامێکی وشک و تاک ڕەهەند،
ئامانجی ڕادیکاڵ و توندڕەوەکــانە.
تعليقات
إرسال تعليق